جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی خوڕەمئاوا

٢٢ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١٠:١٢

هەنگاو، یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ناسر گەراوەند کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٠ گەلاوێژی ٢٧٢٤ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ناسر گەراوەند خەڵکی ناوچەی گەراوەنی سەر بە شاری کۆیەشت، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا (بەندیخانەی پارسیلون) جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ناسر گەڕاوەند چەند ساڵ پێش دەستبەسەر کراوە و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکوومەتییەکان بە تایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە