پیرانشار، دەستبەسەرکرانی سەلام خزرنژاد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٢٢ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١٤:٤٧

هەنگاو، دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەلام خزرنژاد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە پیرانشار دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٤ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (١٢ ئاگۆستی ٢٠٢٤)، سەلام خزرنژاد خەڵکی گوندی گردەبن لە ناوچەی لاجانی سەر بە پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری دەستبەسەرکراو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدوواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و و دامەزراوە ئەمنییەکان ئامادە نەبوون وەڵامێکی دیاریکراوییان لەو بارەیەوە بدەنەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتنی و چارەنووسی سەلام خزرنژاد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە