بەندیخانەی ناوەندیی سنە؛ گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە

٢٣ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١٧:٣٧

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

بەندکراوێک بەناوی پەیمان ئەڵڵا وەیسی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترایەوە و مەترسی جێبەجێکرانی سزای سێدارەی لەسەرە. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٤)، پەیمان ئەڵڵا وەیسی، تەمەن ٣٧ ساڵ، بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم بەندیخانەیە گواستراوەتەوە و مەترسی جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ناوبراو لە ئارادایە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم بەندکراوە ٥ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەستبەسەر کرا و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە سزای سێدارە مەحکووم کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە