بانگکران و دەستبەسەرکرانی موحسین ئاجی خەڵکی پیرانشار
٢٣ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ٢١:١٥
هەنگاو؛ سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٤
موحسین ئاجی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی پیرانشار دوای بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سوپا، دەستبەسەر و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (١١ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) موحسین ئاجی، هاووڵاتی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی گوندی «کانی بوداغ» سەر بە شاری پیرانشار، بانگی ئیتلاعاتی سوپا کراوە و دەستبەسەر بووە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ موحسین ئاجی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.