پیرانشار، دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ڕەحمان قادری

٢٥ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١١:٤٢

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ڕەحمان قادری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە و زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٤)، ڕەحمان قادری، تەمەن ٢٥ساڵ و دانیشتووی گوندی ئەندێزێ سەر بە شاری پیرانشار دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکراو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و دامەزراوە ئەمنییەکان ئامادە نەبوون وەڵامێکی دیاریکراوییان لەو بارەیەوە بدەنەوە.

شایەنی باسە کە ڕەحمان قادری پێشتریش چەند جار لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە بانگکراوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە