جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا

١١ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١٨:٣٠

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی دوو بەندکراو کە ناسنامەی کەسێکیان حامید پارسە ئاشکرا بووە، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا. ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (١ ئاگۆستی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی حامید پارسە و بەندکراوێکی دیکە کە بەدواداچوون بۆ ناسنامەکەی دەکرێت، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا.

ئەو دوو بەندکراوە پێشتریش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوون و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەو دوو بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە میدیاکانی حکومەت و بەتایبەتی میدیاکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە