مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٢٥ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١٤:٢٨

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد هاووڵاتی کورد و خەڵکی مەهاباد، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، لە کاتی گەڕانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (١٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی مەهاباد لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی مەهاباد لە کاتی گەڕانەوە لە شوێنی کارەکەی، دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد، گەلاوێژ بەرگدوورە و لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، لە شەقامی باغی شایگان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە چوار ئۆتۆمبێل گەمارۆیان داوە و دەستبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەربوون و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە