بەندیخانەی یەزد؛ جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی بەلووچ و دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان

٢٩ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١٤:٤٤

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی لانی کەم چوار بەندکراو کە سێ کەسیان هاووڵاتیی بەلووچ و دوو کەسیان هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان بوون و پێشتر بە تۆمەتی وەک بابەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (١٩ئاگۆستی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی لانی کەم ٥زیندانی کە ناسنامەی دوو کەسیان عەبدولڕەئوف شەهبەخش (دێهمۆردە) تەمەن ٣٣ساڵ و عەبدولڕەحمان دامەنی (گورگیچ) تەمەن ٣٤ساڵ کە هەردوویان خەڵکی زاهیدانن لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد جێبەجێ کرا.

هاوکات، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان بە ناوەکانی ئەنسار ئیفتخارئەلدین و مەحموود سەلیم کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو جێبەجێکراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو پێنج بەندکراوە لە میدیاکانی حکومەت و بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە