ڕاپۆرتی هەنگاو لەسەر جێبەجێكرانی سزای سێدارەی حەوت بەندكراو؛ پێنج بەندكراوی بەلووچ و دوو بەندكراوی ئەفغان لە بەندیخانەی زاهیدان

هەنگاو؛ دووشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤
سزای سێدارەی پێنج بەندكراوی بەلووچ بە ناوەكانی بەسیر ڕوودینی، فەرهاد دێهمورده، مووسا پاهەنگ، قاسم قەنبەردەزكی و موراد سابروو و هەروەها، سەعدوڵڵا زارعی و عاسم چاریكار، دوو بەندكراوی خەڵكی وڵاتی ئەفغانستان لە بەندیخانەی ناوەندیی زاهیدان جێبەجێ كرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلە بەیانی شەممە ١١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (١ی مارسی ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی بەسیر ڕوودینی، بەندكراوی تەمەن ٣١ ساڵ، فەرهاد دێهمورده، تەمەن ٤٦ ساڵ و مووسا پەهەنگ، تەمەن ٤٣ ساڵ، قاسم قەنبەردەزكی، تەمەن ٣٩ ساڵ و موراد سابروو، تەمەن ٤٠ ساڵ، بەندكراوانی بەلووچ سەعدوڵڵا زارعی، تەمەن ٢٨ ساڵ و عاسم چاریكار، تەمەن ٣٠ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی زاهیدان جێبەجێ كرا.
لەم نێوانەدا بەسیر ڕوودینی و موراد سابروو، پێشتر بە تۆمەتی كوشتن دەستبەسەر و لە كۆتاییدا سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. پێنج بەندكراوی دیكەیش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندكراوانە تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حكوومەتییەكان بە تایبەتی میدیاكانی نزیك بە دەزگای دادوەری ڕانەگەیێندراوە.