گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی لە سنووری بانە

١١ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ٢٠:٥٦

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕەبەت بە ناوی ناسر عوسمانی کە باوکی یەک منداڵە، بەهۆی بەربوونەوەی لە بەرزایییەکانی سنووری "نیروان"ی بانە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێرە سەرەتایییەکانی بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (١ی ئاگۆستی ٢٠٢٤)، ناسر عوسمانی تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری بەهۆی بەربوونەوەی لە بەرزایییە سنوورییەکانی نیروانی بانە گیانی خۆی لەدەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەو کۆڵبەرە بۆ شاری بانە گواستراوەتەوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە