شنۆ؛ ئیدریس کارساز لە بەندیخانە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

٣٠ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١٥:٣٣

هەنگاو؛ سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژی٢٧٢٤

ئیدریس کارساز هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ دوای تێپەڕکردنی ٤٧ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٤)، ئیدریس کارساز، خەڵکی شنۆ دوای ٤٧ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ملیۆنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە کاتژمێرە سەرەتای ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕ (٣ی جولای) لە کاتی هێرشکردنە سەر ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

شایەنی باسە کە، ئیدریس کارساز لە ماوەی ٤٢ڕۆژ دەستبەسەرکردنی لە بەندیخانەی ورمێ مافی پەیوەندیکردن و سەردانی بنەماڵەکەی وە هەر وەها لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش کراوە وە دامەزراوە ئەمنییەکانیش ئامادە نەبوون زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە بە بنەماڵەکەی ڕابگەیەنن.

ناوبراو دوایی بۆ بەندیخانەی ناوەندی شنۆ گواستراوە و ٥ڕۆژیش لەو بەندیخانەیە زیندانی کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە