برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٣٠ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ٢٠:٣٩

هەنگاو؛ سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی سەلاح فەرەجی، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "زەلی" ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (٢٠ی ئاگۆستی٢٠٢٤)، سەلاح فەرەجی، کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سنووری "زەلی"بانە بریندار کرا.

جێگای ئاماژەیە کە، سەلاح فەرەجی بە هۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانە گواستراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە