مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

١ خەرمانان ٢٧٢٤، ١٩:٣٣

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٤

کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بەناوی کیومەرس ڕاستخانە، لە کاتی کۆڵبەری کردن لە سنووری ئەو شارە بەهۆی بەربوونەوەی لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (٢١ی ئاگۆستی ٢٠٢٤)، کیومەرس ڕاستخانە، کۆڵبەری خەڵکی مەریوان بەهۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی بریندار بوو.

کیومەرس ڕاستخانە، لە بەشی لاقدا بریندار بووە و بەهۆی قووڵی برینەکانییەوە دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، لەژێر چاودێریی پزیشکیدا داندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە