جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێزه

١ خەرمانان ٢٧٢٤، ٢٣:٠٢

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١ی خەرمانان ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی خالید جەهانگیری لە بەندیخانەی ناوەندی تەورێز جێبەجێ کرا. ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (٢٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی خالید جەهانگیری، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی بالوو سەر بە شاری ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خالید جەهانگیری لە پێنج ساڵ پێشەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگایی دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە میدیاکانی حکومەت و بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە