تاران، دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی پویا ئیسفەندیاری، پەرستاری خەڵکی دیواندەرە

٣ خەرمانان ٢٧٢٤، ١٦:٥٥

هەنگاو؛ شەممە ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٤

پویا ئیسفەندیاری، پەرستاری نەخۆشخانەی میلادی تاران و هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دیواندەڕە لە پێنج ڕۆژ پێشەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە و چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ گەلاوێژی ٢٧٢٤ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٤). پویا ئیسفەندیاری، پەرستاری نەخۆشخانەی میلادی تاران تەمەن ٣١ساڵە و خەڵکی شاری دیواندەڕڕە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراو و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە و تا ئێستا لە مافی پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە لە ڕێگای تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵیان بێ بەش کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پویا ئیسفەندیاری بە هۆی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتی و مانگرتنی پەرستاران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە لە نەخۆشخانەی شارەکان ڕوویداوە دەستبەسەر کرا و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە