شنۆ؛ دەستبەسەرکردنی ئەحمەد حاجی‌پوور لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە

٢٥ خەرمانان ٢٧٢٦، ٢٢:٤٢

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦

ئەحمەد حاجی‌پوور، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شنۆ، بە بەکارهێنانی توندوتیژیی لەلایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦ (١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦)، ئەحمەد حاجی‌پوور هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کراوە.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەدا بە بەکارهێنانی توندوتیژیی سەخت ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و کوتان و دوای دەستبەسەرکردن بۆ شوێنی نادیاریان گواستووەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی وردی ئەحمەد حاجی‌پوور زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە