ڕاپۆرتێک لەسەر مەجید عەجەبی بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز

٦ خەرمانان ٢٧٢٤، ١٤:٥٦

هەنگاو؛ سێشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٤

مەجید عەجەبی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی سەقز کە لە ماوەی ڕابردوو، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای شەش ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپندراوە، ١٠ ڕۆژ پێش بە مەبەستی تێپەرکردنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی شاری سەقز گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (١٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) مەجید عەجەبی خەڵکی سەقز دوای بانگکران بۆ ئیدارەی جێبەکردنی سزاکان، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز گوازراوەتەوە.

هەنگاو زانیویەتی مەجید عەجەبی لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سەقزەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات» و «ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» و «پڕوپاگەندە دژی نیزام» سەرجەم سزای شەش ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە. بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، زیاترین سزا بۆ مەجید عەجەبی کە دەکاتە ١٨ مانگ جێبەجێ دەکرێت.

مەجید عەجەبی پێشتر لە هەرێمی کوردستان، ئەندامی یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئیسلامی ئێران بووە و ساڵی ڕابردوو دوای جیابوونەوە لەم حیزبە گەڕاوەتەوە سەقز.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە