جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد

٨ خەرمانان ٢٧٢٤، ٠٨:٤٧

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی سیروان ئەبووبەکری خەڵکی سەردەشت، کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی سیروان ئەبووبەکری، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی هەنگاو، ئەو بەندکراوە کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەر کرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی پێشوو دوایین چاوپێکەوتنی خۆی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا هەبووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە