دەستبەسەرکرانی دیاکۆ عەزیزی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری شنۆ

١٤ خەرمانان ٢٧٢٤، ١٢:٠٧

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٤ی خەرمانان

دیاکۆ عەزیزی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری شنۆ لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر یەکی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (٤ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دیاکۆ عەزیزی تەمەن ٣٤ ساڵ و لە چالاکانی مەدەنی و خەڵکی گوندی بابخاڵاوێ سەر بە شاری شنۆ و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی عەزیزی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە کاتی دەستبەسەرکردنی دیاکۆ عەزیزی بە توندی خۆی و ئەندامانی بنەماڵەیان داوەتە بەر لێدان و بێ ڕێزییان پێیان کردووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتنی دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە