لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی ناڕازیی بڵواناوا، ماردین باقری تەمەن ١٩ ساڵ دەستبەسەر کرا

١٤ خەرمانان ٢٧٢٤، ١٤:٤١

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٤

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییانی بڵواناوا دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی ئەم شارە، هاووڵاتییەک بە ناوی ماردین باقری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە دێولان دەستەبسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، ماردین باقری، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی گوندی "سرنجیانە" سەر بە بڵواناوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم هاووڵاتییە لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی شاری دێولان لە لایەن سەرنشینەکانی دوو ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کە هەوڵی گەمارۆدانی ئەم شوێنەیان دابوو، دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە کە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم ناڕەزایەتیانە، دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی گوندی سرنجیانە کە هەردوویان ناسننامەیان ‘باقری’ ئاشکرا بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

ئێوارەی یەکشەممە ١١ی خەرمانان (١ی سێپتەمبەر) دوای سێ ڕۆژ بەردەوامی ناڕەزایەتیی خەڵکی بڵواناوا بە هۆی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری تایبەت بە کانگا و تێکدانی ڕێگاوبانەکان، لە ڕەوتی هێرشکردنی هێزە ئەمنییەکان و یەکەی تایبەت بۆ سەر ئەم ناڕەزایەتییە ژمارەیەک لە ناڕازیان دەستبەسەر کران و هەندێکیان دراونەتە بەر لێدان کە دۆخی تەندروستی نزیک بە ١٠ کەسیان ناجێگیرە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراون، شوێنی ڕاگرتن و هەروەها چارەنووسی ماردین باقری لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە