شنۆ، دەستبەسەرکرانی سیامەند و لوقمان زەنگی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١٤ خەرمانان ٢٧٢٤، ١٥:٣٠

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٤

دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی لوقمان زەنگی و کوڕەکەی، سیامەند زەنگی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکران و بۆ .شوێنێکی نادیار گواسترانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (٤ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، لوقمان زەنگی تەمەن ٥٢ساڵ و خەڵکی گوندی کانی سورەک سەر بە شاری شنۆ لەگەڵ کوڕەکەی، سیامەند زەنگی تەمەن ٢٢ساڵ، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەیان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوە بەو بنەماڵە خۆ دەبوێرن.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتنی و چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە