سنە؛ دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی ئارام سادقی

٢٧ خەرمانان ٢٧٢٤، ١٨:٥٨

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئارام سادقی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئارام سادقی خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی شەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (١٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەم شارە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی شەهرامفەر ناوەندی سەربازی-ئەمنی لە سنە گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاووڵاتییە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە بەردەم دووکانەکەی لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی وەپاڵدراو و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە