دیواندەرە، دەستبەسەرکرانی ئارمان نەوشادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٢٦ خەرمانان ٢٧٢٤، ٢٢:٤٦

هەنگاو، دووشەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٤

ئارمان نەوشادی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (١٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، ئارمان نەوشادی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارە ئیتلاعاتەوە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارە ئیتلاعاتەوە بە بێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری لە ماڵی باوکی دەستبەسەرکراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان لەسەر ئارمان نەوشادی و شوێنی ڕاگرتنی ناوبرا، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە