ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و گواستنەوەی ئەیووب دەماوەندی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە

١١ خەرمانان ٢٧٢٤، ١٨:٢١

هەنگاو؛ یەکشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی پیرانشار بە ناوی ئەیووب دەماوەندی دوای دەستبەسەرکران و لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە گواستراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (١ی سێپتامبری ٢٠٢٤) ئەیووب دەماوەندی، خەڵکی گوندی «دێڵزە» سەر بە شاری پیرانشار لە دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران و لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای ئورمیە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە مانگێک پێش، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای ئورمیە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە