پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی سولەیمان چووپانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١٥ خەرمانان ٢٧٢٤، ١٦:٣٨

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی پیرانشار بە ناوی سولەیمان چووپانی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. شەوی ڕابردوو و لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە بەرەبەری دووەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی ئێرانەوە، سەعدوون شەریفی دەستبەسەر کرابوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، سولەیمان چووپانی، خەڵکی گوندی گردکشانە سەر بە پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

شایانی باسە کە، سولەیمان چووپانی خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە