دەستبەسەرکردنی سێیەمین هاووڵاتی لە شاری پیرانشار، عەلی حوسێن پوور دەستبەسەرکرا

١٥ خەرمانان ٢٧٢٤، ٢٢:٥٩

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤

بە دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری پیرانشار بە ناوی عەلی حوسێن پوور، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەم شارە لە بەرەبەرەی دووەمین ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی گەیشتە سێ کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، عەلی حوسێن پوور هاووڵاتی کورد و خەڵکی گوندی "چیانە" سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان کاتژمێر ٣ی بەیانی بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە بەکارهێنانی توندووتیژییەوە ناوبرایان دەستبەسەر کردووە.

هاوکات کە سلێمان چوپانی دەستبەسەرکراوە، و کاتژمێرە کۆتاییەکانی شەوی چوارشەممەش سەعدون شەریفی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەرکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە