جێبەجێکرانی سزای بەندکراوێکی کورد لە هەمەدان

١١ خەرمانان ٢٧٢٤، ٢٠:١٢

هەنگاو؛ یەکشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی کەنگەڤەر بە ناوی سابیر جەماڵی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان (بەندیخانەی ئەڵوەند) جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی شاری کەنگەڤەر پارێزگای کرماشان، بە ناو سابیر جەماڵی تەمەن ٢٩ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سابیر جەماڵی چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەرکرابو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە لە میدیاکانی حکومەت و بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای داوەریەوە ڕانەگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە