دەستبەسەرکرانی فواد مورادی لە دیواندەرە

١٨ خەرمانان ٢٧٢٤، ١٢:٠٩

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٤

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە بەرەبەری دووەمین ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، فواد مورادی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە دیواندەرە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی فواد مورادی لە گوندی کێلەکەوە و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و ماڵەکەیان پشکنیوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی وردە لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە