برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

١٨ خەرمانان ٢٧٢٤، ١٤:٢٥

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٤

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی ئەمیر ئەحمەدی، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٤، (٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، ئەمیر ئەحمەدی تەمەن ٢٣ساڵە و خەڵکی شاری دیواندەرە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کە لە سنووری هەنگەژاڵ بوون بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمیر ئەحمەدی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە دوای ئەوەی لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە تەقەی لێ کراوە، بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە