سنووری بانە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

١٩ خەرمانان ٢٧٢٤، ١٢:٢٢

هەنگاو؛ دووشەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤

کۆڵبەرێک بە ناوی خەلیل چەلەبی خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەتی سەر بە شاری سەردەشت لە کاتی ڕۆیشتن بۆ کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کرا و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی تاران گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٤)، خەلیل چەلەبی، کۆڵبەری خەڵکی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە لە ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەرەکاندا، بە سەختی بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لە بەشی پشتدا بە سەختی بریندار کراوە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران نەشتەرگەری بۆ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە