سەوڵاوا؛ دەستبەسەرکرانی ڕاشد ئەدوایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

١٩ خەرمانان ٢٧٢٤، ١٥:٠٨

هەنگاو؛ دووشەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد هاوکات لەگەڵ دووەمین ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوی ڕاشد ئەدوایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤) ڕاشد ئەدویی خەڵکی گوندی سلێن سەر بە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی زانینی شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و چارەنووسی ڕاشد لەبەردەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە