بەندیخانەی قزڵحیسار؛ گواستنەوەی بەندکراوێکی کورد بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە

٢١ خەرمانان ٢٧٢٤، ١٣:١٧

هەنگاو؛ چوارشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٤

بەندکراوێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی سەجاد بەندەگی بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارەکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج گواستراوەتەوە و مەترسیی ئەگەری جێبەجێکرانی سزای سێدارەکەی لە ئارادایە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (١١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، سەجاد بەندەگی، تەمەن ٣٧ ساڵە و خەڵکی شاری کرماشان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارەکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی قزڵحیساری شاری کەرەج گواسترایەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە ١٠ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەرکرا و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە