سنە؛ بانگکران و دەستبەسەرکرانی ئومێد ڕۆستەم پوور چالاکی ژینگەیی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

٢١ خەرمانان ٢٧٢٤، ١٧:٥٣

هەنگاو؛ چوارشەممە؛ ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٤

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییانی کورد لە بەرەبەری دووەمین ساڵوەگەری کوژرانی حکومەتی ژینا ئەمینی، ئومێد ڕۆستەم پوور، لە چالاکانی ژینگەیی سنە دوای بانگکرانی و سەردانی بۆ فەرمانگەی ئیتلاعات دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (١١ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، ئومێد ڕۆستەم پوور، چالاکی ژینگەیی خەڵکی گوندی "سۆ" سەر بە شاری سنە دوای بانگکران و سەردانی بۆ فەرمانگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

شایانی باسە کە، ئومێد ڕۆستەم پوور سەرەڕای چالاکییەکانی ژینگەیی لە بەشەکانی مافی ژنان و فێرکاری زمانی دایکی چالاکی بووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی وەپاڵدراو، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە