دەستبەسەركرانی جەلال وەفایی و فەردین وەفایی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە بۆكان

٥ جۆزەردان ٢٧٢٥، ١٤:٤٤
هەنگاو؛ دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٥
دوو برای خەڵكی بۆكان بە ناوەكانی جەلال وەفایی و فەردین وەفایی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٢٦ی مەی ٢٠٢٥)، جەلال و فەردین وەفایی، دوو برای خەڵكی بۆكان هەر لەم شارە لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر كران.
لەم نێوانەدا جەلال وەفایی، پێشتریش بە هۆی چالاكییەكانی دەستبەسەر كراوە.
تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوە: Hengaw