بۆکان؛ سمکۆ یووسفی ، مامۆستای زمانی کوردی جارێکی دیکە دەستبەسەر کرا
١٧ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٥:١٩
هەنگاو؛ دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٥
سمکۆ یووسفی، نووسەر، شاعیر، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی و خەڵکی بۆکان، جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە توندوتیژی دەستبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، سمکۆ یووسفی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی بۆکان، دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سمکۆ یووسفی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بۆکان لەگەڵ لێدان و توندوتیژیی زۆر دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٢٦ی مەی ٢٠٢٥)، یش بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرابوو و دوای ماوەیەک ئازاد کرا.
سەرچاوە: Hengaw