بەندیخانەی قزڵحیسار؛ جێبەجێکرانی سزای سێدارە سێدارەی بەندکراوێکی کورد

٢١ خەرمانان ٢٧٢٤، ٢٣:٥٤

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی سەجاد بەندەگی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، چەند کاتژمێرێک دوای گواستنەوەی بۆ بەندی تاکەکەسی لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (١١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی سەجاد بەندەگی، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی هەرسین لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کراوە.

هەنگاو ئاگادار بووەتەوە کە جێبەجێکرانی سزای ئەم بەندکراوە چەند کاتژمێرێک دوای گواستنەوەی بۆ بەندی تاکەکەسی جێبەجێ کراوە. هەنگاو ئەمڕۆ لە ڕاگواستنی ئەم بەندکراوە بۆ بەندی تاکەکەسی هەواڵی دابوو.

سەجاد بەندەگی ١٠ ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارە بە سەردا سەپابوو.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکومەتییەکان بە تایبەت میدیاکانی دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە