دەستبەسەرکرانی میلاد پیرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دیواندەرە

٢٣ خەرمانان ٢٧٢٤، ١٠:٥١

هەنگاو؛ هەینی ٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٤

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد هاوکات لەگەڵ دووەمین ساڵوەگەری کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی، میلاد پیرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و ژمارەی هاووڵاتییانەی دەستبەسەرکراو لەو گەیشتە شەش کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (١١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، میلاد پیرانی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی گوندی "قەڵا کۆن" سەر بە شاری دیواندرە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری و بە توندوتیژییەوە میلاد پیرانی دەستبەسەر کردووە و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی وەپاڵدراو، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا لانی کەم ٦ هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە