ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی کرماشان

٢٤ خەرمانان ٢٧٢٤، ١٢:٢٨

هەنگاو، شەممە ٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٤

لە ناوەڕاستی حەوتووی ڕابردوودا سزای سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی کەنگەڤەر بە ناوی مستەفا فەشی کە پێشتریش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان (بەندیخانەی ناوەندی) جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (١٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی مستەفا فەشی تەمەن ٣٥ساڵە و باوکی منداڵێک خەڵکی گوندی فەش سەر بە شاری کەنگەڤەر، لە بەندیخانەی ناوەندی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مستەفا فەشی ١٨مانگ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە، لە میدیا حکومەتییەکان بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە