کرماشان؛ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی دێزڵاوا

١٦ بانەمەڕ ٢٧٢٦، ٢١:٥٩

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٦

سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی محەممەد تەقی شاوەیسی و سیروس ڕەمەزانی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی ئەنقەست» دەستبەسەر و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ (٦ی مەی ٢٠٢٦)، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی محەممەد تەقی شاوەیسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی و سیروس ڕەمەزانی تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان (دێزڵاوا) جێبەجێ کرا.

محەممەد تەقی شاوەیسی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی و باوکی ٤ مندال و سیروس ڕەمەزانی خەڵکی کرماشان، پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە دوو دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو و ماوەی سزاکەیان لە بەندیخانەی دێزڵاوا تێپەڕ دەکرد.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان و ماڵپەڕەکانی سەربە دەزگای دادوەری ئێران بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە