جێبەجێکرانی سزای سێدارەی یەحیا میری و سالار ڕەزایی لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان

١٥ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٨:٣٧

هەنگاو؛ شەممە ۱۵ی سەرماوەزی ۲۷۲۵

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بەناوەکانی یەحیا میری و سالار ڕەزایی کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ۱۵ی سەرماوەزی ۲۷۲۵ (۶ی دیسەمبەری ۲۰۲۵)، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بەناوەکانی یەحیا میری، خەڵکی سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان و سالار ڕەزایی، تەمەن ۲۷ ساڵ و خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو بەندکراوە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوون و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو دوو بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە