بەندیخانه‌ی ناوه‌ندیی کرماشان؛ ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی سزای سێداره‌ی دوو به‌ندکراو به ناوه‌کانی سامان ئیبراهیمی و عه‌لی شه‌هبازی
هه‌نگاو؛ سێشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردانی ٢٧٢٦
سزای سێداره‌ی دوو به‌ندکراوی کورد و خه‌ڵکی کرماشان به ناوەکانی سامان ئیبراهیمی و عەلی شەهبازی که پێشتر به تۆمه‌تی کوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو، له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ئه‌م شاره (به‌ندیخانه‌ی دێزڵاوا) جێبه‌جێ کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردانی ٢٧٢٦ (٢٥ی مه‌ی ٢٠٢٦)، سزای سێداره‌ی دوو به‌ندکراو به ناوه‌کانی سامان ئیبراهیمی (نازی سه‌رۆناوی) ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و عه‌لی شه‌هبازی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی کرماشان (دێزڵاوا) جێبەجێکرا.
هه‌نگاو زانیویەتی که، ئه‌م دوو به‌ندکراوه هه‌ردووکیان خه‌ڵکی کرماشان بوون و پێشتر له دوو دۆسیه‌ی جیاوازدا به تۆمه‌تی «کوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست» سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو.
تا کاتی داڕشتنی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ئه‌م دوو هاوڵاتییه له‌لایه‌ن ناوەندە دادوه‌رییەکان و میدیا فه‌رمییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.