جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئاریۆ نیازی وەحدەت لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان
هەنگاو؛ پێنجشەممە ۲۷ی سەرماوەزی ۲۷۲۵
سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی ئاریۆ نیازی وەحدەت کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۷ی سەرماوەزی ۲۷۲۵ (۱۸ی دیسەمبەری ۲۰۲۵)، سزای سێدارەی ئاریۆ (موجتەبا) نیازی وەحدەت، خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.