برینداربوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری بۆکان لە سنووری بانە

٣ ڕەزبەر ٢٧٢٤، ١٤:٥١

هەنگاو؛ سێشەممە ٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٤

دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی کەماڵ مەحموودی و شوکروڵڵا (نازناوی نادیارە) لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندرا کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ (٢٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، لە ڕەوتی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی شاری بانە لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران، لانی کەم دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری بۆکان بەناوەکانی کەماڵ مەحموودی تەمەن ٤٠ ساڵە و شوکروڵڵا تەمەن ٢٤ ساڵە بریندار کران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە گواستراونەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە