جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی مەلایەر لە هەمەدان

٤ ڕەزبەر ٢٧٢٤، ٠٠:٠٢

هەنگاو؛ سێشەممە ٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی مەلایەر بە ناوی مەلەک حوسێن تورکاشوەند کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو، لە بەدیخانەی ناوەندیی شاری هەمەدان (بەدیخانەی ئەلوەند) جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ (٢٤ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی مەلایەر بە ناوی مەلەک حوسێن تورکاشوەند، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری هەمەدان (بەندیخانەی ئەلوەند) جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو.

تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە کە باوکی کچێکە لە میدیا حکومەتییەکان و بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە