سنە؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی وریا نیزامی پەرەستاری خەڵکی دیواندەرە

١٥ ڕەزبەر ٢٧٢٤، ١٢:٤٣

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٤

وریا نیزامی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی دیواندەرە، پەرەستار و دانیشتووی شاری سنە، پێنج ڕۆژ پێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)، وریا نیزامی، پەرەستاری کلینیکی «زخم سنندج»، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەرە و دانیشتووی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە ماڵەکەی خۆی لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و دوای پێنج ڕۆژ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، وریا نیزامی، پەرەستاری کلینیکی «زخم سنندج»، لە ماڵەکەی خۆی بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە