ئورمیە؛ دەستبەسەرکرانی شەهرام حاتەمی، چالاکی مەدەنیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١٠ ڕەزبەر ٢٧٢٤، ٢٠:٥٩

هەنگاو؛ سێشەممە ١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٤

شەهرام حاتەمی، چالاکی مەدەنیی کورد و خەڵکی ئورمیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ (٢٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، شەهرام حاتەمی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئورمیە لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر ماڵەکەی و بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتییەکانی ناوبراو وەکوو مۆبایل و لەپتاپەکەی داگرتووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە