ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان

١٨ ڕەزبەر ٢٧٢٤، ١١:١٠

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٨ی ڕەبەزی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی کرماشان بە ناوی ئەشکان یاری، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندی هەمەدان جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەبەزی ٢٧٢٤ (٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی ئەشکان یاری خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندی هەمەدان (بەندیخانەی ئەڵوەند) جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە چوار ساڵ لەمەوبەر لەسەر بابەتی پەیوەندیدار لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لە میدیاکانی حکومەت و بە تایبەت میدیاکانی پەیوەندیدار بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە