جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی نەریمان سووری و ویهان شاه محەممەدی لە بەندیخانەکانی کرماشان و سنە

٦ بەفرانبار ٢٧٢٥، ٢٠:٣٧

هەنگاو؛ شەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٥

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی نەریمان سووری و ویهان شاه محەممەدی، کە پێشتر بە هۆی تۆمەتە پەیوەندیدارەکان بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەکانی کرماشان و سنە جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٢٧ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی نەریمان سووری، خەڵکی ئاودانان سەر بە ئیلام، لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

هاوکات هەر لەم ڕۆژەدا سزای سێدارەی ویهان شاه محەممەدی، خەڵکی سنە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، نەریمان سووری لە پێنج ساڵ پێشەوە بە هۆی تۆمەتە پەیوەندیدارەکان بە ماددە هۆشبەرەکانەوە و ویهان شاه محەممەدی لە حەوت ساڵ پێشەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.

هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە میدیاکانی حکوومەتی بە تایبەت میدیاکانی پەیوەندیدار بە دەزگای دادوەریی بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە