شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی ئاکام میهەن‌خاە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١٨ ڕەزبەر ٢٧٢٤، ١٣:٥٢

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی ئاکام میهەن‌خاە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ (٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)، ئاکام میهەن‌خاە، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "میراوا" سەر بە شاری شنۆ، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی و بە بێ‌نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی ئەو هاووڵاتییە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو تا ئێستا بێ‌ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوە لەو بارەیەدا خۆ دەبوێرن.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، شوێنی ڕاگرتن و هەروەها چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە