مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی محەممەد دەستوورە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١٨ ڕەزبەر ٢٧٢٤، ١٩:٤١

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٤

هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مەریوان بە ناوی محەممەد دەستوورە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ (٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)، محەممەد دەستوورە، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "توتەندەر"ی سەر بە شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری مەریوان و بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری هەوڵی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەیان داوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زنیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە